داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی ئەندامێکی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، رێکخراوی “داعش” لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆیان راگەیاند لە شەهیدکردنی ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان، لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق، کە ئاژانسێکی هەواڵی ئۆنلاینی نزیکە لە رێکخراوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “چەکدارانی ئەو رێکخراوە بە دەمانچەی بێدەنگ، یاسین ئەلناسر، ئەندامی هێزەکانی هەسەدەیان کردە ئامانج، لە نزیک رێگای سەرەکی شارۆچکەی سوور، و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.”
ئهعماق ئاماژهی بهوهشكردووه، هۆكاری بە ئهنجاکردنی ئهو كهسە ئەوەبووە کە “تۆمهتبارە به لایەنگری بۆ هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده).”
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە چڕانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستیپێکردووە، لەم دواییانەدا، گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینێت، کە زیاتر ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتییە ناسراوەکان و دانیشتوانی سڤیل دەکەن بەئامانج.
دوێنێ شەممە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە سێ کردەوەی دژ بە “هەسەدە” دا لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری راگەیاند، کە دوو کردەوەیان لە شاری ڕەقە و سێیەمیان لە دێرەزوور ئەنجامدراون.