برینداربوونی منداڵێک بە هۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە بۆ سەر عەین عیسا لە گوندەواری رەققە
رەققە – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی بۆردوومانی هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانەوە بە چەکی مامناوەند لە ناوەندی شارۆچکەی عەین عیسا لە باکووری رەقە، منداڵێک بریندار بوو.
بەئامانجکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل و زیانی ماددی بە موڵک و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان گەیاندووە.
سەرچاوەیەکی خۆجێی رایگەیاند، منداڵەکە ناوی (خولود ئەلمستەفا تەمەن 16 ساڵ)ە، لەکاتێکدا خۆی و خێزانەکەی لە هەوڵی دەرچووندا بوون لە ماڵەکەیان و دوورکەوتنەوە لە ناوچەی بۆردوومانەکە، بە دۆشکەیەکی کالیبەری 23، لە گەڕەکی باشووری شارۆچکەی عەین عیسا، بریندار کرا.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی عەین عیسا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاشکرای کرد، نەخۆشخانەکە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کردووە و بەهۆی قورسی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری رەققە گواستراوەتەوە.
راشیگەیاند، پارچەی فیشەکەکە وایکردووە 3 ریشاڵی پێی راستی کچەکە ببڕدرێت، لە نەخۆشخانەی نیشتمانی رەققە نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.