لە ماوەی ئەمساڵدا لە ناوچەکانی رژێمی سووریا 7 هەزار منداڵی بێ باوک تۆمارکراوە
رەققە – نۆرس پرێس
ماڵپەڕێکی میدیایی نزیک لە حکومەتی سووریا ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 7 هەزار منداڵی بێ باوک لە ناوچەکانی رژێمی سووریا تۆمار کراون.
ماڵپەڕی “ئەسەر پرێس” لە زاری عەواتیف حەسەن، بەڕێوەبەری سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، لە ماوەی ئەمساڵدا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە 6898 منداڵی بێ باوکیان ئامار کردووە.
لە ساڵی 2018دا، کە بەرواری دوایین ئاماری فەرمی بوو، ژمارەی منداڵان لە هەتیووخانەکانی سووریادا گەیشتە 32 هەزار منداڵ، لەنێویاندا تەنها 22 هەزار منداڵیان لە دیمەشق و گوندەوارەکەی بوو.
عەواتیف ئاشکراشی کردووە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2019ەوە لە خانەکاندا وەرگیراون گەیشتووەتە 67113 منداڵ.
لەکاتێکدا ژمارەی ئەو منداڵانە بێ سەرپەرشتانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزە وێرانکەرەی شوباتی رابردووەوە گەیشتووەتە 51 منداڵ لە لازقییە و حەڵەب و حەمات و ئیدلیب، ئەوانیش لە ناوخۆ یان دەرەوە لەلایەن ئەو خانانەی چاودێرەوە، کە دەکەونە پارێزگاکانەوە بەخێو دەکرێن.