گەشتنی پشتیوانی سەربازی حکومەتی سوریا لە کۆبانی

رەققە – نۆرس پرێس

ناوەڕاستی دوێنێ شەو پشتیوانی سەربازی حکومەتی سوریا گەشت بە هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی کۆبانی کە لە رێگەی دەروازەی سنووری تایهەوە بە گوندەواری حەڵەبدا هاتبوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی پێی راگەیاندین، پشتیوانیەکە پێک هاتبوو لە نزیکەی 40 ئۆتۆمبیلی سەربازی، لە نێویاندا 4 تانک و 8 دوورهاوێژی قورس و زیاتر لە 500 سەرباز گەشتن بە خاڵی تەماسیان لەگەڵ هێز و لایەنەکانی سەر بە تورکیادا لە گوندەواری گرێ سپی.

هەمان سەرچاوە رایگەیاند، پشتیوانیەکان بەسەر گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێدا دابەش بوون لەوانە سەبەع جەفار و مەتین.

لە ئۆکتۆبەری 2019 وە و دوای داگیرکردنی سەرێ کانی و گرێ سپی لە لایەن تورکیاوە، هێزەکانی حکومەتی سوریا و روسیا بە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستاندا بڵاوەیان پێکراوە.