داعش بەرپرسیارێتی خۆی بۆ 23 هێرش لە 7 رۆژدا و لە وڵاتانی جیاواز راگەیاند

رەققە – نۆرس پرێس

رێکخراوی “داعش” رایگەیاند کە 23 هێرشی لە وڵاتانی جیاجیادا ئەنجامداوە، سێ لەو هێرشانە لە سوریا بوون.

داعش لەڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانییەوە، دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی لەو وڵاتانەدا بڵاوکردۆتەوە کە شانەکانی تێدا چالاکن (سوریا، عێراق و ناوچەکانی باکووری ئەفریقا).

لەو ئۆپەراسیۆنانەی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لێ راگەیاندوون، 29 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

داعش لە ماوەی هەفتەیەکدا ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجامداوە  لە سوریا ناوچەکانی رەققە و دێرەزوور و حەسەکە.

خاكی عێراق بە 11 هێرش لە پلەی یەکەمی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەو رێكخراوەدا بوون، كە لە پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە و ناوچەی باكووری بەغدا ئەنجامدراون.

هێرشەکانی تر کە بریتین لە 9 هێرش، لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری ئەفریقا ئەنجامدراون.