بەهۆی تەقینەوەیه‌ك لە گونده‌واری دێره‌زوور دوو منداڵ برینداربوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك له پاشماوەكانی جه‌نگ دوو منداڵ لە شارۆچکەیەکی گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور برینداربوون.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك کە پاشماوەی جەنگە بوو، لە شارۆچکەی سوسه‌ی گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، دوو منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكیش برینداربوو.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی جهرزی ڕایگەیاند، “دوو منداڵ كه‌هه‌ردووكیان بران و دانیشتووی شارۆچکەی جهرزین، له‌كاتی یاریكردن به و ده‌ستكاری پاشماوه‌كانی جه‌نگ بۆمبێك لهدهتیان تهقیهتهوه و هه‌ردووكیان برینداربوون.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، ئەو دوو منداڵە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیبان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، وباری تەندروستییان ناجێگیرە.