لە دێرەزوور هێرشکرایە سەر بارەگاکانی “هەسەدە”
رەققە – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر شوێن و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دێرەزوور رایگەیاند، چەند چەکدارێک نەناسراو بە موشەکی دەستی، خاڵێکی پشکنینی سەڕبازگەیەکی “هەسەدە”یان لە دەروازەی ئابریحه له گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج، به بێ ئه وه ی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێته وه .
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشێکی دیکە لەلایەن دەستدرێژکارانی نەناسراوەوە بە دۆشکە بۆ سەر بازگەی ئەلرەغیب لە شارۆچکەی ئەلحەوایج لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدراوە، کە تێیدا زیانەکان تەنها لە ماڵیدا سنورداربوون.