ئەنجومەنی سووریای دیموکرات “مەسەدە” گۆڕانکاریی لە پەیڕەوی ناوخۆیدا دەکات

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” دەستەی کارگێڕی لە پێکهاتەی سیستەمی نوێی ناوخۆی خۆیدا هەڵوەشاندەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە” چوارەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری رەققە، بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسییەکانی سووریا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بەڕێوە برد.

پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە هەشت ماددەی دەستووری پێکهاتووە، ناساندنی ئەنجومەن، دروشمەکەی، پرەنسیپە بنچینەییەکانی، میکانیزمی بڕیاردان، ئەندامێتی و هەیکەلی رێکخراوەیی.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێی سووریای دیموکرات و ماددەی هەشتەمی، کە پێکهاتەی رێکخراوەیی ئەنجومەنەکە دیاریدەکات، ئەنجومەنەکە لە کۆنگرەی گشتی، ئەنجومەنی گشتی، هاوسەرۆکایەتی، دەستەی سەرۆکایەتی و ناوەندە لاوەکییەکان پێکهاتووە.

پێشتر ریاز دەرار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات رایگەیاندبوو کە ئەنجومەنەکە لە چوارەمین کۆنفرانسی خۆیدا “گۆڕانکاریی هەیکەلی” ئەنجامدەدات.

بەجۆرێک کە چیتر “مەسەدە” چەتری سیاسیی بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان نابێت، بەڵکو دەبێتە “چەتری سیاسی بۆ هێزە دیموکراسی و کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوبەرییە سەربەخۆکان و ئەنجومەنە مەدەنی و خۆجێییەکان لە رۆژئاڤا” بەگوێرەی بۆ بڕگەی دووەمی مادەی چوارەم لە سیستەمی نوێی ناوخۆییدا.

پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دوای خستنەڕووی هەموارکردنەوەکەی بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی/ئەحمەد عوسمان