له‌ دێره‌زوور هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی پاسدارنی ئێران ده‌درێت و هاوه‌ڵێكی ده‌كوژرێت

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکەی عەشارە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە باکوری سوریا، دوای هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران درا، ئاگادارکردنەوەی سەربازی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لێدرا.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حکومەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە، سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێرانیان به‌ ناوی “حوسێن کاردۆش” کردووه‌ته‌ ئامانج، لە نزیک ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی عەشارە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م سه‌ركرده‌ی پاسداران له‌م هه‌وڵه‌ رزگاری بووه‌ به‌ڵام هاوه‌ڵێكی كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی هه‌بووه‌ كوژراوه‌.

“کاردۆش” پۆستی “فەرماندەی فەوجی پاسەواننان بووه‌ بۆ پاراستنی دامەزراوە سەربازییەکان له‌ شارۆچکەی عه‌شاره‌، دوای ئه‌م رووداوهش‌ هێزەکانی حكومه‌ت ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه كردووه‌ به‌ ئامانجی ناسینه‌وه‌ی چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان‌.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان