ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆتایی هات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
به بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌ران داخران.
تا پێش داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان، له به‌شێكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له كه‌ركوك ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی كورد نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن، به وته‌ی خۆیان كێشه بۆ ده‌نگدانیان درووست كراوه.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ له كاتژمێر حه‌فتی به‌یانییه‌وه بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق به رووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه، ده‌نگده‌ران له 15 پاریزگا و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.