هێزه‌كانی تورکیا دوو گوند له گونده‌واری مه‌نبیج بۆردومان ده‌كات
مه‌نبیج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی سەربازی مه‌نبیج، ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانیان بە مووشه‌ك و هاوەن دوو گوندی باکووری مەنبیجیان لە باکووری سوریا کردووه‌ته ئامانج.
ڕۆژی شەممەی ڕابردووش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێزەکانی تورکیا دوو جار بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندی عەون داداتیان لە باکووری منبجیان بۆردومان كرد.
ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، گوندەکانی عەون دادات و تۆخار کە دەکەونە گونده‌واری باکووری شاری مه‌نبیج، بۆردومان کراون.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆردومانکردنی ئەو دوو گوندە زیانی ماددی به دانیشتووان گەیاندووە، بۆردومانەکەش له‌لایه‌ن بنکەیه‌كی تورکیاوه بووە لە گوندی تۆخار کەبیر.