له كه‌مپێكی باكوری ئیدلب، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام دوو كه‌سی برینداركرد و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ستگیركرد
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئه‌مڕۆ، یەکێک لە دەزگاکانی ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو هه‌ڵیكوتایه سەر کەمپی بەردەغلی، باکووری ئیدلب، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س برینداربوون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دەزگای ئه‌منیگشتی ده‌سته‌كه هەڵیانکوتاوه‌ته سەر کەرتی ڕۆژهەڵاتی کەمپی بەردەغلی و تەقەیان لە دوو ماتۆڕسکیل کردووە له‌وكاته‌دا هەندێک کەس هەوڵی هەڵاتنیان ده‌دا لە کەمپەکە، بەهۆیەوە گەنجێکی (تەمەن 19 ساڵ) و منداڵێک بە ناوی یاسین ئەشقه‌ر (6 ساڵ) برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیه‌كی شاری دانا، چوار كه‌سی تریش ده‌ستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، له ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکەدا ئه‌و ئەندامانه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام کراونەتە ئامانج کە دڵسۆزن بۆ (ئەبو ئەحمەد زه‌کۆر) سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌كه كه جیابوونه‌وه‌ی خۆی له ته‌حریر شام راگه‌یه‌ندبوو.
ده‌ستگیركردنی كه‌سه نزیكه‌كانی (ئەبو ئەحمەد زه‌کۆر) دوای ئه‌وه دێت بڕیارێک له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه دەرچووە بۆ دەستگیرکردنیان بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە تێکدانی ئاشتی لە ئیدلب و هەوڵدان بۆ ئه‌نجامدانی کودەتا .