ده‌سته‌ی تەحریر شام سەرکردەیەکی دیكه‌ی خۆی دەستگیر دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئه‌منی گشتی ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە)ی پێشوو سەرکردەیەکی لە ڕیزەکانی خۆیدا، کە بەرپرسێکی بەرپرسی نووسینگەی “موجاهیدین” لە گروپەکە و یاریدەدەرەکەی دەستگیرکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە دەزگای ئه‌منی گشتی ده‌سته‌ی تەحریر شام بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، یەکەیەکی سەر بە دەزگاكه هەڵیانکوتاوه‌ته سەر نووسینگەی “ئەبو سەبری حەریتان”، بەرپرسی کاروباری چه‌كداران لە شاری ئیدلب، خۆی و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی دەستگیرکراون، هه‌روه‌ها دەستیان بەسەر ئامێرەکانیاندا گرتووه و بردویانن بۆ لێکۆڵینەوە، بە تۆمەتی دزەپێکردنی زانیاری چه‌كداران بۆ دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەو سه‌رچاوه‌یە ئاماژەی بەوەشدا “ئەبو سەبری” بە پێی گرنگی پله‌كه‌ی دەیەمین سەرکردەی تەحریر شام بووه و دەستگیرکردنیشی چەند ڕۆژێک دوای جیابوونه‌وه‌ی “ئەبو ئەحمەد زه‌کور” و دەستگیرکردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گروپه دێت.