چەند هێز و لایەنێک ئامادەکاری دەکەن بۆ هاتنە ناو ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات، کە چەتری سیاسی بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی و هێزەکانی سوریای دیموکراتە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کە ئەنجومەنەکەیان لە میانی کۆنگرەی گشتیدا بەشداریکردنی کەسایەتی و هێزی نوێی سیاسی رادەگەیەنێت.

دوای پێنج ساڵ لە ئەنجامدانی سێیەم کۆنگرەی خۆی، “مەسەدە” خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی چوارەمین کۆنگرەی، کە درێژترین ماوەی نێوان کۆنگرە گشتییەکانی ئەنجومەنەکەیە.

ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنەکە رایگەیاند، چەندین هێز و کەسایەتی بەشداریی کۆنگرەکە دەکەن، کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە رەققە بەڕێوەدەچێت و دەچنە پاڵ “ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات”.

ئامینە هاوڕا بوو لەگەڵ ئەوەی پێشتر ریاز دەڕار، هاوسەرۆکی “مەسەدە” بە نۆرس پرێسی راگەیاندبوو، کە ئەنجومەنەکە “گۆڕانکاریی پێکهاتەیی” لە کۆنگرەکەیدا دەکات و لە ماوەی یەک رۆژدا کۆتایی دێت.

ئامادەکردن و دارشتنەوەی: هۆشەنگ حەسەن