وەزیری بەرگری تورکیا باس لە داناوستانی مەرجدار و هەلومەرجی دەکات لەگەڵ دیمەشق
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ سوریا پرۆسەیەکی مەرجدار و هەلومەرجییە، هەروەها ئەنکەرە لە چوارچێوەی ئەو بنەمایانەدا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “ئەهبیر”ی تورکی، کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەپەلە و بێ دواکەوتن دەستوورێک بۆ سورییەکان دابڕێژێت لە قۆناغی داهاتوودا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان، هەروەها ئامانجی ئەوەیە هەڵبژاردن بکرێت و حکومەتێکی شەرعی لەسەر بنەمای دەستووری هەڵبژێردراو.
ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەراسانکاریەکانی هەسەدە هەزاری تێپەڕاند”، کە ناوچەی تل رەفعەت و مەنبیج لە ماوەی پێشوودا بە تەواوی گۆڕیوە بۆ هێلانە و شوێنێک بۆ تیرۆر.
جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی “لە کات و شوێنی گونجاودا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی پەکەکە”.
ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندی و کۆبوونەوە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان ئەنجام دراوە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی لە باکووری عێراق و باکوری سوریا ڕوودەدەن، هەروەها سوورن لەسەر ئەوەی لە کات و شوێنی گونجاودا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن.
ئاکار ڕایگەیاند، هەندێک لە هەوڵی گرتنەبەری کردەوەی ورووژێنەرن بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە، هاوشێوەی ئەوەی لە سوریا ڕوویدا بە سووتاندنی ئاڵای تورکیا، لایەنە دەرەکیەکانی بەم کارە تۆمەتبار کرد.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری چەند رۆژێك دوای لێدوانەكانی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوە هات، كە تیایدا ئامادەیی ئەنکەرەی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق بەبێ مەرجی پێشوەخت پشتڕاستكردەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان دەزگای هەواڵگری سوریا و توركیادا بەڕێوەدەچێت.
دوابەدوای لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوە لێدوانێکی سەرۆک کۆماری تورکیا هات، لەو میانەدا بوونی پەیوەندی لە نێوان ئەنکەرە و تاران و مۆسکۆ لەو بارەیەوە ئاشکرا کرد.