جوڵەی 105 هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی روسی – تورکی لە رۆژهەڵاتی کۆبانی

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، پۆلیسی سەربازی روسی و هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشیان لە رۆژهەڵاتی کۆبانی، رۆژئاوای کوردستان جوڵاند.

ئەمەش بە 105 هەمین جوڵەی کاروانی هاوبەشیان دادەنرێت دوابەدوای رێکەوتنی نێوان روسیا و تورکیا لە ساڵی 2019 دا، سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.

کاروانەکە لە 8 ئۆتۆمبیلی سەربازی تورکی و روسی پێکهاتبوو، بە پشتیوانی دوو پاسەوانی ئاسمانی روسی و لە گوندی غەریب، 15کم رۆژهەڵاتی کۆبانیەوە کەوتەڕێ و بە گوندەکانی قەرەمود، جێشان، خەرابیسانی خواروو، بەگدیددا تێپەڕی تا گەشت بە گوندی خان بەندەرخان لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی ، دواتر بە هەمان رێگادا گەڕانەوە بۆ خاڵی دەرچوونیان لە گوندی غەریب.