“هەسەدە” دەست بە سەر چەند شوێنێکی هەڵدانی مووشەکدا دەگرێت لە گوندەواری حەسەکە

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، هێزەکانی سووریای دیموکراتی رۆژئاڤا “هەسەدە” چەند شوێنێکی هەڵدانی مووشەکیان لە گوندەواری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە غەززە، بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی، کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی.

ناوەندی راگەیاندنی “هەسەدە” ئاشکرای کرد، کە گەڕێکی سەربازیان ئەو پێگەیان دۆزیوەتەوە کەوا مووشەکهاوێژی تێدایە لە دەوروبەری شاری شەدادی لە گوندەواری حەسەکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، گەڕە سەربازییەکەی “هەسەدە” بەدوای سەرچاوەیەکدا دەگەڕێت کە بنکە هاوبەشەکانی “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنە ئامانج، بەزۆریش مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووان و هێزە سەربازییەکان دروستدەکەن.

سێشەممەی رابردووش هێزەکانی سوریای دیموکراتی رۆژئاڤا لە دەورووبەری شاری شەدادی چەند هاوەنهەڵگرێکیان دۆزیەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان