“هەسەدە” دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعش لە ره‌ققه ڕادەگەیەنێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ شەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ی لە شاری ره‌ققه لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.
بەپێی زانیارییه‌كانی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموكرات. لەم دواییانەدا، هێزەکانی هه‌سه‌ده ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان دژی حەشارگە و ئەندامانی داعش چڕتر کردوه‌ته‌وە، هەروەها توانیویانه دەیان شانەی نوستووی ئه‌م رێكخراوه دەستگیر بکەن،
پێنجشەممەی ڕابردووش یەکینەکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سەر هه‌سه‌ده بە هاوكاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە شاری ره‌ققه ئەنجامدا و توانیان عەبدول باست ئهلحەجی ئەندامی داعش دەستگیربکەن.
“ئەلحهجی” لە پلاندانان بۆ كرده تیرۆریستییه‌كانی داعش چالاک بوو، هەروەها بەشداری کردبوو لە دەستپێکردنی هێرشەکان دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاووڵاتیانی مەدەنی.