بەرپرسێکی ئەمریکی: بە لایەنی کەمەوە “ئەسەد” پەنجا جار چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە لە سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
جۆزێف مانسۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێی وایە ڕژێمی سووریا لە ماوەی شەڕی سووریا لانیکەم پەنجا جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە حکومەتی دیمەشقی بە تۆمەتبار زانیوە کە ڕێگری لە لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە سووریا کردووە.
مانسۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلحورە” ئاماژەی بەوەدا کە توانیویانە جارێکی دیکە ئەسەد لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو ڕابگرن و ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی پشتگیری لە هەوڵە فرەنەتەوەییەکان دەکات بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی بەرپرسیارن لە بەکارهێنانی ئەو چەکانە.
مانسۆ پێیوایە حکومەتی دیمەشق هێشتا خاوەنی کۆگایەکی چەکی کیمیاییە و توانای بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی هەیە.
داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رده‌وام بن له گوشاره سیاسییه‌كان بۆ سه‌ر دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بگۆڕێت و پابه‌ند بێت به ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی چه‌ك و له‌ناوبردنی به ته‌واوی.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه لە به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له سووریا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ به‌ربه‌ست دروستکردن له بەردەم کاره‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌تی دیمه‌شقه‌وه.
دووپاتی كردەوە لەسەر بەردەوامی كارەكانی بۆ لێپرسینەوە لەو كەسانەی كە ئەم چەكە بەكاردەهێنن.
باڵیۆزەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی رووسیا کرد بۆ بەهێزکردنی ئەسەد لە سەرکوتکردنی گەلی سوریادا، وتیشی “لەسەرەتاوە روون و ئاشکرایە کە رووسیا دەستی هەیە لە کۆمەک کردنی رژێمی ئەسەد بۆ سەرکوتکردن و هێرشکردنە سەر گەلەکەی خۆی، کارەساتی راستەقینەش ئەوەیە کە گەلی سوریا، خۆیان قوربانی ئەو کارەن”.