هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 14 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ده‌ریای سوور ده‌خه‌نه خواره‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئه‌مڕۆ شەممە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه تێكشكێنه‌ری مووشەکیی ئه‌مه‌ریكی 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییه‌كانی یەمەنی لە دەریای سوور خستووه‌ته خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، له هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و هیچ زیانێک بە کەشتیەکانی ناوچەکە نه‌گه‌یشتووه .
ئه‌مه له كاتێكدایه ئەمڕۆ لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هێرشانەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ئەنجامیانداوە نایاسایی و مەترسیدارن و دەبێت چارەسەر بکرێن.
حوسییەکانی یه‌مه‌ن ڕایانگەیاندووە، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕانه‌گرێت، ئه‌وانیش بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.