“گۆڕانکاریی پێکهاتەیی” لە چوارەمین كۆنگره‌ی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات

ڕەقە – نۆرس پرێس

ڕیاز دەرار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەنجومەنەکە لە چوارەمین کۆنفرانسی خۆیدا “گۆڕانکاریی پێکهاتەیی” ئەنجام دەدات.

چوارەمین كونگره‌ی “مه‌سه‌ده‌” له‌ چوارشەممەی داهاتوو ٢٠ی کانوونی دووەم لە شاری ڕەقە بەڕێوەدەچێت، پێنج ساڵ به‌ر له‌ ئێستا لە ١٦ی تەمموز لە شاری تەبقە كونگره‌ی سێیەمی ئه‌نجامدا.

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە شاری دێریکی رۆژئاوای كوردستان دامه‌زرا، دەسەڵاتی سیاسی و چەتری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکراتە، و دەسەڵاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر گفتوگۆیه‌كی، و پێی وایه‌  جاره‌سه‌ری سیاسی له‌ رێگای گفتوگۆو رێگا چاره‌یه‌ بۆ رزگاركردنی وڵات.

ده‌رار لە لێدوانێكیدا بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، چوارەمین كۆنگره‌ “دەبێتە سەرەتای دەستپێکێكی نوێ و بەرەو پەیوەندییە فراوانتر له‌سه‌ر ئاستی سوریا نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەن “چێگره‌وه‌یه‌كی نیشتمانی دیموکراسی سوری بن کە بتوانێت هیوای سوریاییەکان بەدیبهێنێت.”

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: زانا ئه‌لعالی