ریاڵ مەدرید پلانی جێگرەوەی گرێبەستەکانی مباپێ و هالاند دادەنێت

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

یانەی ریال مەدرید پلانێکی جێگرەوەی داڕشتووە بۆ پاڵپشتیکردنی هێرشبەرەکانی لە وەرزی داهاتوودا، لە ئەگەری لەدەستدانی گرێبەستەکانی لە گەڵ “کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند”.

چەند ڕاپۆرتێک باس لەوە دەکەن کە مباپێ بیر لە نوێکردنەوەی ئەو ئۆفەرە دەکاتەوە کە لە پاریس سانجێرمان وەریگرتووە، هاوکات هالاند بەنیازە بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ مان سیتی بمێنێتەوە.

بەپێی تۆڕی “دیفێنس سێنتڕاڵ”، لە ئێستادا ‘هالاند و مباپێ’ لە پلانی سەرەکیدان بۆ پشتگیریکردنی هێڵی هێرشبەری یانەی شاهانە لە وەرزی داهاتوودا.

هەر بە گوێرەی ئەو ئاژانسە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید درک بە سەختی زاڵبوون بەسەر هێزی ئابووری مان سیتی و سان جێرماندا دەکات، لەبەر ئەم هۆکارە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ لەگەڵ پێرێز قسەی کردووە سەبارەت بە مێرکاتۆ و پێویستی بەشداریکردنی “ڤیکتۆر ئۆسیمهێن”ی هێرشبەری ناپۆلی بیرخستووەتەوە، لە ئەگەری شکستهێنانی هاتنی هالاند و مباپێ.

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید پێیان وایە گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆسیمھین ئاسانتر دەبێت، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت و یانە ئیتاڵییەکە پێی باشترە لە هاوینی داهاتوودا بیفرۆشێت، ئەگەر رازی نەبێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

راستەوخۆ دوای ئەوەی کەریم بنزیمە هاوینی رابردوو رۆشتنی لە یانەی مێرێنگێ راگەیاند، کارلۆ ئەنچیلۆتی داوای گرێبەستی لەگەڵ ئۆسیمهێن کردبوو.