گەڕێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەواری دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەڕێکی ئاسایی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا.

سەرچاوەیەک لە دانیشتوانی هەجین بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە 4 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوو لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور گەڕێکی سەربازی ئەنجامداوە.

هەینی رابردوو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامداوە و ناوچەکەیان پشکنیوە، بەپێی سەرچاوەکان کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکە لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی ئەلعومەرەوە دەستیپێکردووە تا گەشتووەتە باغۆز و بەهەمان رێگادا گەڕاوەتەوە بۆ بنکەکەی.

ناوچەی دێرەزوور هێرشی پچڕپچڕ بۆ سەر بارەگاکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان بەخۆوە دەبینێت، کە “هەسەدە” رژێمی سووریا تاوانبار دەکات، بەوەی شانەی میلیشیاکانی هەڵسوڕاویان لە کەناری رۆژئاوای رووباری فوراتەوە دەنێرن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردەکانی “هەسەدە” لە رۆژهەڵاتی رووبارەکە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – دارشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان