لە پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێدا ناوی بەڕێوبەریی خۆسەریی دەگۆڕدرێت

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان پاش چەند مانگێک لە گفتوگۆ، ناوی ئێستای خۆی لە پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێدا گۆڕی.

لە پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێیدا، کە جێگرەوەی دەستووری رۆژئاوای کوردستانە، مەرجی ئەوە خراوەتەڕوو کە ناوی بەڕێوبەریی خۆسەریی بگۆڕدرێت بە ” بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراسی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا”، بەو پێیەی ئێستا لە هەرێمێک پێکهاتووە کە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایە (رۆژئاوای کوردستان) و حەوت پارێزگا لەخۆدەگرێت.

سەرلەبەیانی دوێنی، دانیشتنی پەسەندکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ لە رۆژئاڤا لە بارەگای بەڕێوبەریی خۆسەریی لە رەققە دەستیپێکرد و بە چەند هەموارکردنەوەیەک و زیادکردنێکی یاسای پێشوو کۆتایی هات.

هەروەها پەیمانە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە ئەو گۆڕانکاریانە لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر پێکهاتەی شارەوانییەکان هەبووە لە هەموو ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ، بەو پێیەی “دەسەڵاتی شارەوانی دەگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەن و دەستەی شارەوانییەکان”.

هەروەها ناوی “ئەنجومەنی گشتی” گۆڕدراوە بۆ “ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان” و هەندێک دامەزراوە بەپێی پەیامنەکۆمەڵایەتییە نوێیەکە دروستدەکرێن، وەک “دامەزراوەی چاودێری” و سەر بەخۆ دەبن لەگەڵ ئەنجومەنی گەلان، لەبری ئەنجومەنی جێبەجێکردن و “ئەنجومەنی زانکۆکان”.

جگە لەوەش لە پەیامنە کۆمەڵایەتییە نوێیەکەدا بڕیاری دامەزرانی فەرمانگەی ناوەندی دراو و نەختینە دراوە و دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتیش دادەمەزرێت، کە وەک دادگایەکی دەستووری کاردەکات.

ئەنجومەنی گشتی ئاماژەی بەوەدا کە پەیمانە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە بۆ بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان لە بەرواری پەسەندکردنیەوە کاری پێدەکرێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی