کاروانێکی سەربازی رووسیا لە گوندەواری دەرعا بە بۆمبی چێنراو کرایە ئامانج
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، کاروانێکی سەربازی هێزەکانی رووسیا لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بە بۆمبی چێنراو، لە گوندەواری باکووری دەرعا کرانە ئامانج.
هێزەکانی رووسیا چەندین بارەگایان لە شاری دەرعا کردووەتەوە، کە دیارترینیان لە شاری ئەزرەعەیە لە باکووری دەرعا و “هۆتێل وایت رۆز” لە ناوەندی شاری دەرعا.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی رووسیا بەسەر پردی شارۆچکەی “مەحجە”دا لە گوندەواری باکووری دەرعا، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی رووسیادا تەقیەوە و بەهۆیەوە زیان بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییان کەوت.
ئاماژەیان بەوەشکرد، کە نەتوانراوە ئەوە بزانرێت کە ئایا زیانی مرۆیی هەبووە یان نا، ئەمەش بەهۆی بڵاوەپێکردنی زۆری هێزەکانی حکومەتی رووسیا و سووریاوە لە ناوچەکەدا، دوای رووداوی تەقینەوەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەفسەرانەی لە ناوچەکە جێگیر کراون پێش کردنەوەی رێگاکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان راگرتووە و پشکنینیان بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە کردووە، کە بەو ناوەدا تێپەڕیوون.