پشکنینی کەرتی یەکەمی کامپی هۆل لە یەکەم رۆژی هەڵمەتی “مرۆڤایەتی و ئاسایش” دا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ، پێنجشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان، کۆتایی هاتنی یەکەم ڕۆژی هەڵمەتی “مرۆڤایەتی و ئاسایش” یان لە کامپی هۆل، لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، ڕاگەیاند.
لە راگەێنراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ” لە میانی ئەو هەڵمەتەی کە بەیانی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، بەشێک لە کەرتی یەکەمی کامپی هۆل پشکنرا “
ناسنامەی دانیشتوانی کەمپەکە پشتڕاستکرایەوە، بە وەرگرتنی پەنجەمۆری دانیشتوانی کەرتەکە، بەبێ ئەوەی باس لە هیچ وردەکارییەکی زیاتر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەڵمەتەکە بە پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕۆژی هەینی دەستپێدەکاتەوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، “هەسەدە” و “ئاسایش” قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیان لە کامپی هۆل دژ بە شانەکانی ڕێکخراوی “داعش” ڕاگەیاند.
راگەیاندنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە دوای ئەوە هات کە رێژەی تاوان لە کامپەکەدا بە ڕادەیەکی زۆر، بەرزبووەوە، بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە 44 کەس لەلایەن شانەکانی داعشەوە کوژراون، ئەمە جگە لە رفاندن و تێکدان و هێرشکردنە سەر کارمەندانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لەو کامپەدا کاردەکەن .