لە سەرەتای ئەمساڵەوە 726 منداڵ و ژنی خێزانە داعشەكان رادەستی وڵاتەكانیان كراونەتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەگوێرەی زانیارییەكانی بەشی چاودێری و بەڵگەكردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس لەسەرەتای ئەمساڵەوە 726 منداڵ و ژنی چەكدارانی “داعش” لە کەمپەکانی رۆژئاوای كوردستان رادەستی وڵاتانی خۆیان كراونەتەوە.
لەم ژمارەیەش 13 وڵاتی بیانی 555 منداڵ و 171 ژنی چەكدارانی داعشیان وەرگرتوەتەوە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری ڕایگەیاند کە شاندێکی قرغیزستان 96 منداڵ و ژنی خێزانی داعشیان وەرگرتووەتەوە، کۆماری قیرغیزستان چەند جارێكە خێزانی داعشەكانی وڵاتی خۆی وەردەگرێتەوە لە ماوەی ئەمساڵدا.
ئەو وڵاتانەی ئەمساڵ خێزانی داعشەكانیان گەڕاندووەتەوە كە رەگەزنامەی ئەو وڵاتە بیانیانەیان هەیە بریتین لە: ئیسپانیا، باربادۆس، فەرەنسا، سلۆڤاکیا، کۆماری قیرغیزستان، سودان، ڕووسیا، نەرویج، کەنەدا، نیوزلەندا، تاجیکستان، کازاخستان، دانیمارک.