
له گوندهواری حەسەکە پێنج گولـله هاوەن کەوتنه خوارەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج گولـله لە شارۆچکەی شەدادی لە باشووری گوندهواری حەسەکە نزیك بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەوتنە خوارەوە.
سەرچاوەیەک لهو بنکەیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سێ گولـله هاوهن له نێو گوندهكانی حەریری و تەل حەماد کەوتوونهته خوارهوه و زیانی ماددییان لێكهوتووهتهوه، ههردوو گوندهكهش دەکەونە نێوان شارۆچکەی شەدادی و عهریشه لە گوندهواری باشووری حەسەکە.
میلیشیاكانی نزیك له ئێران لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی غەززەوە بنکەكانی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق به ئامانج دهگرن.
ئەو سەرچاوەیە پێی وایه کە مووشەکەکان درووستكراوی ئێرانین و لەلایەن شانەکانی سەر بە ئێرانهوه تەقێنراون.
لهلایهكی دیكهوه سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچكهی شەدادیەوە رایگەیاندووه، دوو گولـله هاوهن لە شارۆچکەکە کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارۆچکەیە كهوتووهتهخوارهوه و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە و ئهوی تریش زیانی به بەرێوەبەرایەتی ئاوی شەدادی گهیاندووه.