دێرەزۆر..  دوو ئه‌ندامی پاسدارانی ئێران كوژران

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە، چەکدارانی نەناسراو لە نزیک شارۆچکەی ئەلعەشارە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئۆتۆمبێلێكی سوپای پاسدارانی ئێرانیان کردە ئامانج

سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەکدارەکان بە موشەک پاسێکی سەر بە پاسدارانی ئێرانیان لە شارۆچکەی ئەلعەشارە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزووركرده‌ ئامانج، به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئه‌ندام كوژران و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری ئه‌و هێزه‌ی ئێران برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەکە ئەندامی نوێی پاسدارانی ئێرانی هەڵگرتبوو کە لە سنووری عێراقەوە گواستراونەتەوە بۆ خاکی سوریا، تا ئێستاش نه‌تواندراوه‌ به‌درووستی ژماره‌ی بریندارەکان بزاندرێت.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان