هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی 4 ئەندامی “داعش”یان لە دوو پارێزگای وڵاتەکە راگەیاند
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا 3 تۆمەتباریان بە تۆمەتی “تیرۆر” لە پارێزگاکانی ئەنبار و بەغدا و یەکێکی دیکەیان لە سەلاحەددین دەستگیر کردووە.
لە دوو راگەێنراوی جیادا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە “لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، توانیایانە 3 تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراون”.
هەر ئەمڕۆ له ئۆپەڕاسیۆنێکی جیادا، کە لە لایەن هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای سەلاحەددینەوە ئەنجامدراوە، داواکراوێکی دیکە له ناحیەی “ئەلعەلام” لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراوە.
لە هەردوو راگەینراوەکەدا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە “تۆمەتباران کاریان کردووە بۆ باندە تیرۆریستییەکانی “داعش”، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە “رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون”.