پێدەرسن: پێویستە پارێزگاری له پرۆسەی سیاسی بكرێت لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ڕایگەیاند پێویسته پرۆسەی سیاسی لە سوریا بپارێزرێت و ئاماژەی بە لێکەوتەکانی شەڕی غەززە کرد لەسەر مەلەفی سوریا.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە قه‌ته‌ر له میانی ئامادەبوونی لە کۆڕبەندی دۆحە وتی ئێستا هیچ بیرۆکەیەکی رژد سەبارەت بە مەلەفی سوریا له ئارادا نییە، ئه‌وه‌ی هه‌یه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، وه‌ك سوورییه کان ده یانه‌وێت به‌شداری له هه‌موو دۆسییه‌كاندا بکه‌ن و بڕیار له پڕۆسه ی سیاسی‌دا بده‌ن.
پێدەرسن ئاماژەی بەوەشکرد، کارکردن لە سوریا قورسە، ئەگەر ئێمە ئارامیی مسۆگەر نەکەین ئەوا مەترسی کارەساتێکی گەورەمان لەسەرە لە سوریا، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی بەرچاو هه‌یه لە پێشكه‌شكردنی هاوکارییەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت.