سعودیە و ئێران گفتوگۆ لهبارهی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییهكانی نێوان ڕیاز و تاران دهكهن
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی ئێران ئاشکرای دهكات، لە هەفتەی داهاتوو دانوستانی فەرمی لە نێوان سعودیە و ئێران ئەنجام دەدرێت، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ له نێوان هەردوو وڵات.
دوای چەندین ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزی کە کاریگەری لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ڕیاز و تاران دهستیپێكردهوه، ئهویش دوای گفتوگۆی هاوبەشی نێوان هەردوولا، بە دەستپێشخەری شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەکین.
محەمەد محەمەدی بەخش بریکاری وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدان ئێران رایگهیاندووه، هەفتەی داهاتوو گروپێکی کاری ههردوو وڵات دەست بە دانوستانی کۆتایی دەکەن بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی تر جگە لە حەج. ههروهها گەشتی عەمرە بەدرێژایی ساڵ دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاران پێشتر لیستی ئەو هێڵە ئاسمانیانەی خستووەتەڕوو کە لهوانهیه گەشتەکان ئەنجام بدەن.
ئێستا گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا نییە، جگە لە گەشتە ڕاستەوخۆی ناوبەناو لە ئێرانەوە بۆ گواستنەوەی حاجیان، چونکە پەیوەندییەکانی نێوانیان دوای ئەوەی سعودیە پیاوێکی ئایینی شیعەی لە سێدارەدا، پچڕا. دواتر لە ساڵی 2016 هێرش كرایه سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران.