به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر 96 منداڵ و ژنی داعش ڕادەستی شاندێکی قرغیزستان ده‌كاته‌وه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، 96 منداڵ و ژن كه خێزانی چه‌كدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوون ڕادەستی شاندێکی قرغیزستانی كرانه‌وه.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی باکێت قه‌دیرۆف نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی قرغیزستانی له پێنج شه‌ممه‌ی رابردووه سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانیان كردبوو.
بەگوێرەی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر 69 منداڵ و 27 ژنی خێزانی داعش ڕادەستی شانده‌كه كرد.
خالد ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری لە فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی دەوڵەتی قرغیزستان، و هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتی و منداڵیان لە ناوچەکانمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان “داعش هان ده‌دات تا شانه‌كانی رێكبخاته‌وه و دوباره هێرش بكاته‌وه.
قه‌دیرۆف وتی، کۆماری قرغیزستان ” ستایشی قوربانیدانی هێزه‌كورده‌كانی سوریای دیموكرات و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری ده‌كات بۆ راودونانی داعش ” و سوپاسی هەوڵەکانیانی کرد بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی وڵاتانی ئاسیا.
داڕشتنه‌وه‌ی: تەیسر محمد