دەسەڵاتی باڵای دادوەری دانیشتن لەبارەی هەڵوەشاندەنەوەی پەرلەمان دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
دەسەڵاتی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 30ی ئاب لەبارەی بینینی ئەو سکاڵایەی بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە پێشکەشکرابوو دانیشتنی خۆی سازدەکات.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایداهاتووە، دادگا بڕیاری داوە بە دوا خستنی سکاڵای پێشکەشکراوی ژمارە ١٨٨ی فیدڕاڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن سکاڵاکار نەسار زەغیر روبەیعییەوە تۆمار کراوە.
لە راگەێنراوەکەی دەسەڵاتی باڵای دادوەریدا هاتوووە کە ، بینی سکاڵاکەی ئەمینداری گشتی فراکسیۆنی سەدر بۆ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٢ دواخراوە.
سکاڵاکەر ئەمینداری گشتی فراکسیۆنی سەدرە، و سکاڵاکەی لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقەوەیە سەبارەت بە هەڵوەشاندەنەوەی پەرلەمان و دیاریکردنی وادەیەکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەگوێرەی ماددەی 64ی دەستوری عێراقی.
پێشتریش، دەسەڵاتی باڵای دادوەری عێراق لەوەڵامی موقتەدا سەدر کە داوایکردبوو دادگاکا، پەرلەمانی ئێستای عێراق هەڵبووەشێنێتەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، هەڵوەشاندەنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
ئەوەشی خستبووەڕوو، بەگوێرەی ماددی 64ی دەستور هەڵوەشاندەوەی پەرلەمان بەیەکێک لەم دوو رێگایانە دەبێت:
یەکەم/ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای هەڵوەشاندەوەی پەرلەمان بکات و سەرۆک کۆمار رەزامەندی دەرببڕێت.
دووەم/ یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران داوای هەڵوەشاندەنەوەی پەرلەمان بکەن و زۆرینەی رەها ٥٠+١ دەنگی لەسەر بدەن.
دەشڵێت، ئەمەش بەمەبەستی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکار بووە.