باڵوێزی سوریا لە مۆسکۆ: تورکیا و خۆرئاوا رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەنێرن بۆ ئۆکرانیا

دیمەشق- نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، ریاز حەداد باڵوێزی سوریا لە مۆسکۆ رایگەیاند ”  خۆرئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بە هاوکاری لە گەڵ رژێمی تورکیا، تیرۆریستانی داعش و جەبهەی نوسرە بۆ ئۆکرانیا هەناردە دەکەن”

لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی “تاس” ی رووسی وتی: پێمان سەیر نییە کە ئەمریکا و ئەوروپا و تورکیا رێکخراوە تیرۆریستیەکانی وەک داعش و جەبهەی نوسرە لە ئیدلیبەوە بۆ ئۆکرانیا بنێرن، چونکە ئەمانە لەژێر هەر ناوێکدا بن، ئامرازێکن بەدەست ئەو وڵاتانەوە بۆ دژایەتی گەلە ئاشتیخوازەکان.

هەروەک رایگەیاند ” بەمشێوە ئۆکرانیا دەبێتە بنکەیەک بۆ کۆکردنەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان و ئەمەش ئەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی گشتی.