پنتاگۆن: دەبێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوەستێنرێن
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دەبێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق بوه‌ستێندرێن.
پنتاگۆن ڕایگەیاند، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئه‌مریكا، لە میانی پەیوەندییەکدا لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه كرایه سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
ئۆستین لەگەڵ سودانی باسی لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کرد لە پاراستنی دیپلۆماتکاران و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئۆستین جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن به مافی خۆی ده‌زانێت برگری له‌خۆی بكات له دژی ئەو کەسانەی کە هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئۆستین ئاماژەی بەوەشکرد، “حزبوڵڵا و چولانه‌وه‌ی نوجەبا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەرپرسیارن لە زۆربەی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئەم هێرشانەش سەروەری و سەقامگیری عێراق تێکدەدەن”.