لەنێویاندا خهڵكی رۆژئاوای كوردستان ههبوون… بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران 14 کەس گیانیان لەدەستدا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شەوی ڕابردوو، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی قوتابی و مامۆستایان لە شاری سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرکار سوروجی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەولێر رایگهیاند، لە نێو قوربانییەکان پێنج كهسی خهڵكی رۆژئاوای كوردستان، و چوار ژن بوون.
هەڵکورد شێخ نەجیب، لێپرسراوی ئیدارەی سەربەخۆی شاری سۆران رایگهیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکدەهێنن بۆ ئەوەی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە بزانن و بۆچی قوتابی و مامۆستایان نەیانتوانیوە خۆیان ئازاد بکەن.