لە گوندهواری حەسەکە هێرشكرایه سهر بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
رومێلان – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئهمرۆ، بنکەی خەراب ئەلجیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە گوندهواری رومێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، به چهند موشهكێك کرایە ئامانج کە پێدەچێت لە خاكی عێراقهوه ئاراستە كرابێت.
بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنهوهی حەماسەوە ڕۆژانە لە سوریا و عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، هێرشهكانیش لەلایەن گروپی چهكداری بهناو “مقاوهمهی ئیسلامی لە عێراق”ەوە ئهنجام دهدرێن.
پەیامنێری نۆرس پرێس، له زاری دانیشتوانی ناوچەکە و نزیک بنکەی به ئامانج گیراوی هاوپەیمانان ڕایانگەیاندووه، دهنگی زیاتر لە پێنج مووشەک بیستراوە کە بنکەی خەراب ئەلجیریان کردۆتە ئامانج، له گوندهواری رۆمێلان، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر بڕی زیانانهكان نەزانراوه.