هێزە عێراقییەکان 3 ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد

هەولێر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی سێ ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و کەرکوک ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئۆپەراسیۆنێكمان له‌ دژی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەنبار و نەینەوا و کەرکوک ئەنجامدا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپەراسیۆنه‌دا ٣ كه‌س ده‌ستگیركران لە قەزای رومادی و ڕێگای سه‌رسار و ناحیەی رەبیعە و رەشاد، كه‌ لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراق به‌ ماده‌ی (٤/تیرۆر) تۆمه‌تبارن

رۆژی سێشه‌ممه‌شی رابردووش، ، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی ١٦ ئەندامی داعشیان لە ژمارەیەک پارێزگار ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان تۆمەتباره‌كان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا دادگایی بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد يازجی