دادگای فیدراڵی واده‌ی دانیشتنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكرد
سلێمانی- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگای فیدراڵی عێراق، 30ی ئابی دیاریكرد بۆ گرێدانی دانیشتنی چاوخشانه‌وه به‌و داوایه‌ی ره‌وتی سه‌در پێشكه‌شیانكردوه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له به‌یاننامه‌كه دادگای فیدراڵی رایگه‌یاندوه، بڕیاری ئه‌وه دراوه له 30ی ئابی ئه‌م مانگه، چاوبخشێنرێته‌وه به‌و داوایه‌ی له‌لایه‌ن نه‌سار زه‌غیر روبه‌یعی، ئه‌مینداری گشتی كوتله‌ی سه‌درییه‌وه پێشكه‌شكراوه.
باس له‌وه‌شكراوه، بابه‌تی داوا یاساییه‌كه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆماره به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌پێی ماده‌ی 64ی ده‌ستور.
له 14ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نییه.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوردو، لایه‌نگرانی سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دواتر له ژێر فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد.
سه‌درییه‌كان ئه‌نجومه‌نه‌كه به لایه‌نگری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ركه‌به‌رییان ده‌زانن، كه سه‌رجه‌م گروپ و پارته شیعه‌كان جگه له ره‌وتی سه‌در له خۆده‌گرێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10-10-2021 كرا‌و له 7ی1ی 2022 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهات، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ململانێی نێوان سه‌درییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتو نه‌بو.
له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران سه‌درییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كشانه‌وه‌و شوێنی په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پڕكرایه‌وه.
ماوه‌ی چوار هه‌فته‌شه لایه‌نگره‌كانیان بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان گرتوه‌و رێ له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌گرن له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه.