ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا ئامادەکاریی دەکەن بۆ خۆڕادەستکردنەوە بە حکومەتی سووریا

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوەندی خۆرادەستکردنەوە و ئاشتبوونەوە لە شاری خان شێخون لە ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا رایگەیاند، ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خۆڕادەستکردنەوە بە حکومەتی سووریا.

هێزەکانی حکومەت لە مانگی ئابی 2018دا شاری خان شێخونیان کۆنترۆڵکرد، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووش ناوەندێکی خۆڕادەستکردنەوەیان تێدا کردەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لیستی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت دۆخەکەیان یەکلایی بکەنەوە و خۆیانڕادەست بکەنەوە، 30 ناو لەخۆدەگرێت، بەو مەرجەی پێش ئەوەی خۆیان رادەست بکەن، گەرەنتی ئەمنی لە لیژنە ئەمنییەکانی حکومەت وەربگرن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە نەکرد کە ئەو کەسانەی خۆیانڕادەست دەکەنەوە لە چی ناوچەیەکەوە هاتوون، تەنها ئاماژەی بەوەکردووە کە “لە رۆژانی داهاتوودا” خۆیان رادەست دەکەنەوە.

ئامادەکردنی: ئەردۆ جاوید – داڕشتنەوەی: تەیسر محەمەد