عەفرینی داگیرکراو.. رێکخراوێکی تورکی ئۆردوگایەکی نوێ بۆ هاوردەکان دروست دەکات

عەفرین – نۆرس پرێس

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، رێکخراوێکی تورکی، لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕانکاری دیمۆگرافی و سڕینەوەی ناسنامەی کوردی شاری عەفرینی داگیرکراو و گوندەوارەکەی، بە بونیاتنانی ئۆردوگای نوێ بۆ هاوردەکان، لە ناحیەی جندرێس لە گوندەواری عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاڤا، کاری دروستکردنی ئۆردوگایەکی نوێیان تەواو کرد.

سەرچاوەکان لە ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین، کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێن، بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، رێکخراوی “دینیز”ی تورکیا کاری دروستکردنی نزیکەی 100 یەکەی نیشتەجێبوونیان لە جێگەی درەختە هەڵکەنراوەکانی دارستانی گوندی (کفرسەفرە) لە باکووری رۆژئاوای ناحیەی جندرێس لە رۆژئاوای عەفرین تەواوکردووە.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، نۆرس پرێس چاودێری بڕینینەوە و لە ڕەگەوە هەڵکێشانی سەدان درەختیان لە هەمان گونددا کردووە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، پڕۆژەکە لە نزیک کۆڵگەی ئۆردوگاکانی کامپی لە ئەلحەرش دروستکراوە، کە بۆ کەسوکاری ئەندامانی میلیشیای “سەمەرقەند” دروستکراوە، کە لەو ناوچەدا ئامادەن.

ئامادەکردنی: ئەسعەد ئەلحاج – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد