ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له سنوری نه‌ینه‌وا ئاشكراكرا
سلێمانی- نۆرس پرێس
بە گوێرەی ده‌زگای دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له سه‌عات 13:50 خولهك، به نۆ موشەک سەربازگەی زێلکانی توركیا لە ناحیەی “باشیک”ی سەر بە پارێزگای نەینەوا كراوه‌ته ئامانج.
دژه تیرۆر بڵاویكردوه‌ته‌وه، موشەکەکان لە جۆری “گراد” بون و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتونەتە خوارەوەو هیچ زیانێکی گیانی و مادییان لێ نەکەوتوەتەوە.
رونیشكراوتهوه، موشەکەکان لە نێوان گوندی “فازڵییە” و “کانونە” لە سنوری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری “کیا” ئاراستە کراون و بەهۆی کاریگەریی موشەکەکانەوە ئۆتۆمۆبێلەکە سوتاوە.
توركیا له سنوری باشیك سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌یه، كه لە ساڵی 2015 دروستکراوەو 250 سەرباز تێیدا نیشته‌جێكراوه.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی تورکیا به سەربازگەی “گوداد”يش ناوده‌برێت و له‌مساڵدا چه‌ند جارێك موشه‌كباران كراوه.
له 13-7-2022 دو هێلیكۆپته‌ری توركیا له گوندی “به‌حزان”ی سنوری ناحیەی باشیک بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكیان كرد‌و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش ماڵی هاوڵاتییه‌ك بو.