هەردوو باڵیۆزی سووریا لە سعودییە و جەزائیر سوێندی یاساییان خوارد

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، (ئەیمەن سوسان) و (ماهیر بەدوور) وەک باڵیۆزی سووریا لە هەریەک لە سعودییە و جەزائیر لەبەردەم بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریادا سوێندی یاساییان خوارد.

(ئەیمەن سوسان) وەک باڵیۆزی سووریا لە شانشینی سعودییە و (ماهیر بەدوور) وەک باڵیۆزی کۆماری دیموکراتی جەزائیر سوێندی یاسایی خوارد.

لە مەراسیمی سوێندخواردنەکەدا فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە و کۆچبەران ئامادە بوو.

پاشان ئەسەد پێشوازی لە هەردوو باڵیۆز (ئەیمەن سوسان) و (ماهیر بەدوور) کرد و ڕێنمایی خۆی بۆ پێدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد