عێراق.. گروپە چەكدارەكان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر بنکەی عەین ئەسەد

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، گروپی “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی “عەین ئەسەد”ی ئەمەریكی  لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ڕاگەیاند.

ئەم گروپە چەكدارییە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە وەڵامی ئەو تاوانانەی دوژمن دژی غەززە و چەكدارەكانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئەنجامیداوە، بنکەی عەین ئەسەدی ئەمەریكییان لە ڕۆژئاوای عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج.

ئەمە لە كاتێكدایە یەکشەممەی ڕابردوو، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ڕایگەیاند، پێنج لە چەکدارەکانیان بەهۆی هێرشێكی ئەمریکییەکان لە کەرکوک کوژراون.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەكردبوو بۆ بەرگریكردن لە خۆیان ئەو پێنج چەکدارەیان كردووەتە ئامانج ، چونكە خۆیان بۆ هەڵدانی “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ” لە نزیک کەرکوک ئامادە دەکرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد