تورکیا چوار دەستگیرکراو لە عەفرینی داگیركراوەوە دەگوازێتەوە بۆ زیندانێكی عەنتاب

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ، دەسەڵاتدارانی تورکیا چوار دەستگیرکراویان لە زیندانێکی شاری عەفرینی داگیركراوەوە گواستەوە بۆ نێو خاکی توركیا، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلحەمام لە ڕۆژئاوای شاری عەفرینی داگیركراو.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە گروپی جەیش وەتەنی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی دوێنێ، گروپی شورتەی عەسكەری چوار دەستگیرکراوی لە زیندانێكی خۆی لە شارۆچکەی کفر جەننا لە گوندەواری عەفرینی داگیركراو گواستەوە بۆ خاکی تورکیا.

سەرچاوەکە ئەوەیشی خستەڕوو ئەو چوار دەستگیرکراوە سێ ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتوونەتە زیندانی کفر جەننا. ئاماژەی بەوەشکرد،  هەواڵگری تورکیا لە دەروازەی ئەلحەمام لە باکووری شاری حەلەبەوە  دەستگیرکراوەکانی وەرگرتووە پاشان بۆ زیندانێكی شاری عەنتاب گواستراونەتەوە. ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی