گرێ سپی.. هه‌واڵگری توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكی گروپێكی چه‌كدار ده‌ستگیر ده‌كات
گرێ سپی – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، هەواڵگری تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ شورته‌ی عه‌سكه‌ری سه‌ر به گروپی جه‌یش وه‌ته‌نی، چه‌ند ئه‌ندامێكی بەرەی شامیان لە شاری گرێ سپیی داگیركراو دەستگیرکرد، هاوکات ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە ڕۆژئاوای سه‌رێ كانی کرایە ئامانج .
بە وتەی بەرپرسێکی كارگێڕی له شورته‌ی عه‌سكه‌ری، دوابەدوای کوژرانی سەرکردەیەکی ئەمنی نزیک لە دەسەڵاتدارانی تورکیا، هەواڵگریی تورکیا لە شاری گرێ سپی هەڵیانکوتایە سەر دوو بارەگای میلیشیای بەرەی شام، کە یەکێکە لە میلیشیاكانی سه‌ر به جه‌یش وه‌ته‌نیی ئۆپۆزسیۆن، لە گەڕەکی مه‌حه‌ته و گەڕەکی گرێ سپی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە
ئەو سه‌رچاوه کارگێڕییە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکرد، نۆ ئەندامی میلیشیاكه، لەنێویاندا سەرکردە سەربازییەکان، دەستگیرکراون، بەتۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی ئەو سەرکردەیەی کە دوێنێ لەکاتی پێکدادانەکاندا کە لەشاری گرێ سپی كوژرا.
دوێنێ یەکشەممە، پێکدادان لەنێوان دوو گروپی چەکداری بەرەی شامی لایه‌نگری تورکیا ڕوویدا، به‌هۆی ناکۆکی لەسەر بارێکی مادەی هۆشبەر لە شاری گرێ سپی، لە ئەنجامدا دوو ئەندام کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون .
ئاشکراشی کرد، دەستگیرکراوەکان بۆ به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ئه‌منی گشتی، له‌هه‌مانكاتدا به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان سێ كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان گواستراونەتەوە بۆ خاکی تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ ئەندامی میلیشیای بەرەی شام کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، له ئه‌نجامی تەقینەوەی بۆمب بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان لە شارۆچکەی مەبروکه لە گونده‌واری ڕۆژئاوای سه‌رێ كانی.