ئێران بهڵێن دهدات وەڵامی كوژرانی ڕاوێژکارەکانی لە سوریا بداتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێران بەڵێن دهدات وەڵامی كوژرانی ڕاوێژکارەکانی لە سووریا بداتهوه، لهو كاتهی بە بۆردومانی ئیسرائیل كوژران.
شەممەی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژهی بهوهكرد دوو ئەندامی بە ناوەکانی “محەمەد عەلی عەتایی” و “بهناە تەقی زادە” بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کوژراون.
چەند کاتژمێرێک پێشتر خاڵەکانی ناوچەی سەیدە زەینەب لە گوندهواری دیمەشق بەر بۆردومانی ئیسرائیل کەوتبوون، سەرچاوەیەکی سەربازی بە میدیاکانی حکومەتی ڕاگەیاند بەرگری ئاسمانی سوریا زۆربەی مووشەکەکانیان خستۆتە خوارەوە، سهرهڕای ئهوهی هەندێکیان زیانی ماددییان لێکەوتووهتهوە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا وتی: هەر هێرشێك دژ بە بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران و هێزە ڕاوێژکارەکانمان لە سوریا بێ وەڵام ناێنێتهوه.