گرێ سپی.. ناکۆکی دوو گروپی چه‌كدار لەسەر مادەی هۆشبه‌ر کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
گرێ سپیی – نۆرس پرێس
به‌هۆی درووستبوونی ناكۆكی له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر له ن،ێان دوو گروپی چه‌كداریی لایەنگری تورکیا له گرێ سپیی داگیركراو دوو ئەندام کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون،.
سەرچاوەیەک لە گروپی شورته‌ی عه‌سكه‌ری لە گرێ سپی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بەهۆی ناکۆکی لەسەر بارێکی مادەی هۆشبەر، پێکدادانی توند لەنێوان دوو گروپی چەکداری سەر بە میلیشیای بەرەی شامییه ڕوویدا.
راشیگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانه‌كان ، دوو ئه‌ندام له هه‌ردوولا گیانیان له ده‌ستداوه و پێنج که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، جگه له برینداربوونی سێ هاووڵاتی سڤیل.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوه، پێکدادانەکان لە ناو گەڕەکەکانی نیشتەجێبووندا ڕوویانداوە و چەکی سوک و مامناوەند بەکارهێنراون، لە ئەنجامدا دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شارەکە تا سبەی داخران.