حكومه‌تی دیمه‌شق له رێگای خۆبه‌خشه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت چاكسازی له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیدا بكات
دیمەشق – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی بەرگری سوریا له رێگای خۆبه‌خشه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت چاكسازی له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانیدا بكات. له‌مباره‌یه‌وه لیوا ئەحمەد سلێمان بەڕێوەبەری گشتیی له وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا، ئاشکرای دەکات، بڕیارێک دراوە بۆ دەستپێکردنی چاکسازی لە دامەزراوە سەربازییەکە، بەڵام ئەو بڕیاره بە بێدەنگی و نهێنی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ تەلەفزیۆنی سوریا، باسی لە چەند خاڵێک کردووه کە په‌یوه‌سته بەو فەرمانەیەوە هەیە كه رۆژی هەینی ڕابردوو دەرچووە و په‌یوه‌ندیداره به خزمەتکردنی سه‌ربازی یەدەگەوە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتوەتە 40 ساڵ.
سلێمان ئاماژەی بەوەشکردووه، کاری رژد كراوه بۆ درووستكردنی سوپایەکی کوالیتی بەرز و پێشکەوتوو و پیشەیی کە بەشێکی زۆری پشت بە توانا مرۆییە خۆبەخشەکان دەبەستێت، بەڵام بەهۆی جه‌نگه‌وه پڕۆسەی چاکسازی دواکەوت.
راشیگه‌یاندووه دەرکردنی فەرمانی لێبوردن بۆ تاوانەکانی هەڵهاتن و ڕاگەیاندنی خۆبەخشانە و فەرمانی ئەم دواییەی پەیوەست بەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە لە خزمەتی یەدەگدا به‌شدار بن، “بەڕێکەوت نەبووە. كار بۆ درووستكردنی سوپایەکی پێشکەوتوو ده‌كرێت كه پشت بە خۆبەخشەکان دەبەستێت، به مووچەیەک کە لە 1,300,000 لیره کەمتر نەبێت.
لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری سوریا گرێبەستی دامەزراندنی ڕاگەیاند، لەوانە گرێبەستی 5 ساڵی و 10 ساڵی.